سەردێڕی هەواڵ
Home / چالاکیەکان / ژووری بازرگانی لەگەڵ بریکاری وەزیری بازرگانی و پیشەسازیدا کۆبوویەوە…

ژووری بازرگانی لەگەڵ بریکاری وەزیری بازرگانی و پیشەسازیدا کۆبوویەوە…

ڕۆژی پێنج شەمە ٢٠٢١/٤/٨ شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەلەبجە کە پێکھاتبوون لە پێشەوا احمد سەرۆکی ژوور و بێستوون کەریم جێگری سەرۆک و رزگار قادر بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان لەگەل بەڕێز کاک علی عوسمان بریکاری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەئۆفیسی تایبەتی خۆیان لە سلێمانی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە زیاتر لە دوو کاتژمێری خایاند بە تێر و تەسەلی باس لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەرتی بازرگانی و پیشەسازی سنووری پارێزگای ھەلەبجە کرا، شاندی ژووری بازرگانی ئاماژەیان بەوە دا کە پێویستە پەلەبکرێت بۆ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکان و بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی و ھەروەھا کاری جدی بکرێت بۆ کردنەوەی ناوچەی پیشەسازی قورس لە سنووری پارێزگای ھەلەبجە دا، وە دروست کردنی سایلۆیەک بۆ ھەڵگرتنی گەنمی ھەڵەبجە و شارەزوور تەوەرەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، ھەروەھا باس لە چۆنییەتی کارئاسانی و بەھێزکردنی ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان ژووری بازرگانی ھەلەبجە و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کرا.
لەلایەن خۆیانەوە بەڕێز بریکاری وەزیر ئامادەیی ھەموو جۆرە ھاوکاری و پشتیوانی بۆ داخوازییەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەلەبجە نیشاندا ، وە بەڵێنی دا کاری جدی بکات بۆ ئەوەی ھەرچی زووتر سایلۆیەک لە ھەلەبجە دا دابمەزرێت وە بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاماژە پێدراوی سەرەوە بکرێتەوە ، شاندی ژوور سوپاسی بەڕێز بریکاری وەزیریان کرد بۆ پشتیوانیەکانی کە ئەوان ھەمیشە ڕۆڵی کاریگەریان ھەبووە بۆ پشتیوانی کردن لە ھەر پرۆژەیەک کە پەیوەست بێت بە ئاوەدان کردنەوەی ھەلەبجەوە ، وە ڕۆڵێکی دیار و بەرچاویان ھەبووە لە دامەزراندن و کردنەوەی ژووری بازرگانی ھەڵەبجەدا.

No Images found.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *