ڕێککەوتی ٢٠٢١/٦/٣٠ پێشەوا احمد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە ھاوڕێ لەگەڵ سیروان محمد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و شێخ ئەیاد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دھۆک و کاک ئازاد بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان بەشداریان کرد لە ۆرکشۆپێکی تایبەتی بە پاراستنی مافی بیرۆکەی داهێنان بۆ لایەنی حکومی و بازرگانان و ژمارەیەک لە کۆنسوڵخانەکانی ئەوروپا و کۆریا لەهەولێر.
لە ۆرکشۆپەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجە وتەیەکی پێشکەش کرد تیایدا جەختی کردەوە لە گرنگی و ھەماھەنگی نێوان کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی بە مەبەستی بوژانەوەی ئابووری ھەرێمی کوردستان بەهەموو سێکتەرەکانیەوە ،
ئاماژەی بەوەدا کە ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی بەپێی یاسایی ژمارە (١٤) ی ساڵی ١٩٩٣ ئامانجی سەرەکییان بوژانەوەی ئابووری ھەرێمی کوردستانە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندی گشتیدا ، وە ھێمای بازرگانی و پاراستنی مافی خاوەندارێتی هەر بیرۆکەیەک یەکێکن لە ھەرە بابەتە گرنگەکان بۆ پاراستن و گەشەکردنی ماف و پرۆسەی بازرگانی و ئابووری لە ھەر ناوچەیەکدا.
وە پێویستە لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا گرنگیەکی زۆر بدرێت بە م بابەتە بە ھەموو بەشەکانیەوە ( براء الاختراع ، حقوقی طبع وحق مؤلف، علامة تجاریة).
پێویستە ھەموو دەستەڵاتەکان چ پەرلەمان وەک سەرچاوەی یاساکان ئەم مافە بپارێزرێت وە ڕێنماییەکانی حکومەت بە ھەمان شێواز بەرگری لەم مافانە بکات ، ھەروەھا کەرتی تایبەت ھەماھەنگ بێت لەگەڵ کەرتی گشتیدا و ڕاوێژی پێ بدات بۆ ئەوەی ھەموو ئەم مافانە بۆ بازرگانەکان و بۆ خاوەن کارگەکان پارێزراو بن لە پێناوی ئەوەدا کە دونیای ئابووری و بازرگانی ئەم بابەتە دەخوازێت .
لە کۆتایدا سەرۆکی ژوور سوپاسی کونسوڵخانەی ئەمریکا و بریکارانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێمی کوردستان و کونسوڵی فەرەنسا و ھەموو ئامادەبوانی کرد ، وە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم جۆرە ۆرکشۆپانە زۆر گرنگن بۆ بابەتە گرنگەکانی تر کە پەیوەستن بە بوژانەوەی ئابووری ھەرێمی کوردستانەوە بە تایبەتی بابەتەکانی تری وەک پاراستنی بەرھەمی ناوخۆ و ناوی بازرگانی و پاراستنی مافی بەکاربەر و ھەروەھا پاراستنی کێبڕکێ و قەدەغەکردنی قۆرخکاری کە کۆمەڵێک یاسا و ڕێسای تایبەتن بە بازرگانی و ئابووری.