سەردێڕی هەواڵ
Home / دەربارە

دەربارە

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بریتییە لە ڕێکخراوێکی پیشەیی و ئابووری و کەسایەتییەکی مەعنەوی و سەربەخۆی دارایی و کارگێڕی هەیە، نوێنەری ڕاستەقینەی هەموو ئەندامەکانییەتی و ئامانجی ڕێکخستن و گەشەپێدانی هەردوو چالاکی بازرگانی و پیشەسازی یە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەدا و هەروەها ئەرکی بەتەنگەوە هاتنی مافی ئەندامەکانیەتی، پارێزگاری لێدەکات بەشێوەیەک کە لەگەڵ بەرژەوەندی گشتیدا بگونجێت .

ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لە بەرواری ٢٤/٧/٢٠١٩ لە مەراسیمێکی شایستە لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجەدا دامەزراوە بە ئامادەبوونی ئەم بەڕێزانە :-

١.  د.دارا جلیل خەیات سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان – عێراق.

٢.  بەڕێز سیروان محمد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.

٣.  بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە.

٤.  بەڕێز کاوە شێخ علی جێگری تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە.

٥.  بەڕێز نوخشە ناصح قائمقامی هەڵەبجە.

لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ژووری بازرگانی هەولێر و سلێمانی و ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە، هەر لەم مەراسیمەدا هەڵبژاردن کرا و تیایدا پێشەوا أحمد محمود وەک سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە هەڵبژێرا و سەردار أمين فتاح وەک جێگری یەکەمی سەرۆک و بێستون کریم أحمد وەک جێگری دووەمی سەرۆک هەڵبژێردران، وە ئەنجومەنی ژوورەکە لە ٩ ئەندامی هەمیشەیی و ٣ ئەندامی یەدەک پێک هاتووە.

لە ئێستادا ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە یەکێکە لەو چوار ژوورەی کە یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستانی عێراقیان پێک هێناوە کە ئەوانیش هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجەن.

یەکێتی ژوورەکان لە ٣/٢/٢٠٠٧ دامەزراوە و ئەنجومەنی وەزیران مافی سەرپەرشتی گشتی و ڕێنوێنی کردنی بەسەریەوە هەیە و دەتوانێ سەبارەت بە چالاکییە بازرگانی  و پیشەسازییەکانی لێ وەربگرێت.

وە کارەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لە چوارچێوەی یاسای یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان – عێراقی ژمارە ١٤ ی ساڵی ١٩٩٣ و پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان – عێراق ڕێک خراوە لەگەڵ هەموو یاسا کارپێکراوەکانی تر کە پەیوەندییان بە چالاکی یە بازرگانی و پیشەسازییەکانەوە هەیە.