ئه‌م شوينه‌ى ئێستاى له سه‌ده‌ى 28 ى پێش زاينه‌وه ژيانى تێدابووه
كۆتنرين پاشماوه‌ى ژيان تێيدا گردى به‌كراوايه
كه 5 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وپێش ژيانى تێدا بووه
نزيكه‌ى 200 ناوچه و شوينى شوێنه‌وارى تێدايه
به‌پێى به‌ڵگه‌نامه مێژوويه‌كان
ده‌وڵه‌تى عوسمانى له سالى 1842 كردويه‌تى به‌قه‌زا
له 24 ى 11 ى 1869
محمد پاشاى جاف وه‌ك يه‌كه‌م قائيمقام دانراوه
سنورى ده‌سه‌ڵاتى كارگێرى قائيمقاميه‌ته‌كه
له خانه‌فينه‌وه درێژ بۆته‌وه بۆ ناوچه‌ى شاره‌زوور تا عه‌ربه‌ت
له‌وێشه‌وه بۆ پێنجوێن و نزيك جوانڕۆ
جافه‌كان ڕۆڵى به‌رچاويان هه‌بووه له بونيادنانى شاره‌كه
عاديله‌خان ژنيكى كاريگه‌رى جافه‌كان بووه
ئينگليزه‌كان نازناوى (خان به‌هادووريان) پێ به‌خشيوه
له سالى 1932 كۆتايى به‌ده‌سه‌ڵاتى جافه‌كان هات
موراد ڕه‌حمه‌توڵا بويه يه‌كه‌م قائيمقامى عه‌ره‌ب له شاره‌كه
تا ئێستا 57 قائيمقامى هه‌بووه كه 7 يان عه‌ره‌ب بوون
له 31 ى 12 ى 2013 حكومه‌تى عێراق بڕيارى به‌پارێزگابوونى ده‌ركرد
له 1 ى 6 ى 2016 پارێزگار و جێگره‌كانى ده‌ست به‌كار بوون
سنورى كارگێرى پارێزگاكه له
يه‌ك قه‌زا و 4 ناحيه و 154 گوند پێك دێت
سالى 1919 يه‌كه‌م قوتابخانه‌ى تيدا كراوه‌ته‌وه
ساڵى 1929 پڕۆژه‌ى ئاو بۆ ماڵه‌كان راكێشراوه
ساڵى 1929 يه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌ى تێدا كراوه‌ته‌وه
سالى 1930 يه‌كه‌م پۆليسخانه‌ى تيدا كراوه‌ته‌وه
ساڵى 1932 يه‌كه‌م قوتابخانه‌ى كچانى تێدا كراوه‌ته‌وه
ساڵى 1934 يه‌كه‌م قه‌يسه‌رى تێدا دروست كراوه
سالى 1934 ڕێگاوبانى ناوشار دروست كراوه
سالى 1940 كاره‌باى پێگه‌شتووه
سالى 1945 قوتابخانه‌ى ئاماده‌يى كچانى تێدا كراوه‌ته‌وه