سیروان محەمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سریلانکا پڕۆتۆکۆڵێکی کاری هاوبەش و بازرگانی کردنی لەگەڵ بەرپرسانی ژووری بازرگانی و بازرگانانی سریلانکا واژۆ کرد . پەیوەندی بازرگانی لە نێوان کۆماری سریلانکا و کۆماری عێراقی یەکگرتوو هەمیشە پەیوەندیەکی گرنگ بووە لە هەموو ئاستەکاندا چ لە ڕابردوو چ لە ئێستادا هەمیشە ڕووی کردۆتەوە وڵاتی سریلانکا و وەک دۆستێکی بازرگانی گرنگ ئەژماری کردووە، هەمیشە پەیوەندی بازرگانی لەگەڵدا لە ئاستێکی بەرزدا ڕاگرتووە