ڕێکەوتی ۲۰۲۰/۱/٦ لەسەربانگێشتی ژووری بازرگانی سنە شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کە پێک هاتبوون لە پێشەوا أحمد سە رۆکی ژوور و سەردار أمین جێگری یەکەمی سەرۆک و بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئێران و بەرزان ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی ژوور و ژیر بورهان ڕێکخەری پەیوەندیەکان سە ردانی پارێزگای سنە یان کرد و لە لایەن بەڕێزان سید کمال حسینی سە رۆکی ژوور و فاروق کیخسروی و کاک محمد جێگرانی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی ژوورەوە پێشوازی گە رم کران و لە دیدارێکدا باس لە هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو لا کرا ،دواتر کۆبونەوەیەکی بەرفراوان لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانانی سنەدا ڕێکخرا و ڕاوبۆچونەکان ئاڵوگۆڕ کران ،پاشان لە ئەنجامی دانیشتنەکان دوو یاداشتنامەی لیک تێگەشتن لە نێوان هەردوو ژووردا واژۆ کرا کە تایبەت بوون بە هاوکاری زیاتری نێوان هەردولا و کارکردن بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کردنەوەی بازاڕچە و مەرزی مڵەخورد کەدەکەوێتە نێوان سنووری هەردوو پارێزگای سنە و هەڵەبجە و هەروەها هەردوولا ڕێکەوتن لە سەر دامەزراندنی سەنتەری دادوەری لە نێوان هەردوو ژووردا بۆ بینینی ڕۆڵی تحکیم لە چارەسەرکردنی کێشە بازرگانیەکان و دامەزراندنی کۆمیتەی هاوبەشی ڕاوێژکاری بەمەبەستی پێدانی زانیاری و ڕاوێژ لەسەر کارو چالاکی بازرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان و سازکردنی زەمینەی گونجاو لە هەموو بوار و سێکتەرەکانی وەبەرهێنان لەنێوان هەردوولادا..
ژووری بازرگانی هەڵەبجە و سنه یاداشتنامەی لێک تێگەشتنیان واژۆ کرد …
[Best_Wordpress_Gallery id=”91″ gal_title=”ژووری بازرگانی هەڵەبجە و سنه یاداشتنامەی لێک تێگەشتنیان واژۆ کرد …”]