شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ڕزگار قادر حمە بەرپرسی پەیوەندییەکانی ژوور و کاک فیصڵ علی و مامۆستا ئاکۆ محمد ، لە شاری هەولێر و لە بارەگای یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشە سازی کوردستان بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەی ڕاوێژکاری ئابووری دا کرد کە چەندین کەسایەتی و دامەزراوەی ئابووری و بازرگانان بەشدار بوون تيايدا،شايه نى باسه كۆنگرەكه به مەبەستی پێشنیار کردنی پلانی ئابوري دا بوو لە پێناو کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی ئەو دۆخە ناهەموارەی کە باڵی بەسەرئابووری جیهان و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا كێشاوە ، شایەنی باسە شاندی ژوور پێشنیاری خۆیان پێشکەشی ڕێکخەرانی کۆبونەوەکە کرد.