Breaking News
Home / Activities / سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و شاندی یاوەری سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجەیان کرد…

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و شاندی یاوەری سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجەیان کرد…

ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٤/٥/١٤ بەڕێز اغای محمودیان سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و شاندی یاوەری سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجەیان کرد ، لەلایەن سەرۆکی ژوور و جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوورەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا ، زۆر بە وردی باس لە ئیش و کارەکان و توندوتۆڵی پەیوەندییەکان کرا و مەرزی سازان یەکێک بوو لە بابەتە گرنگەکانی کۆبوونەوەکە .

دواتر بەمەبەستی لە نزیکەوە بینین و ئاشنا بوون بە شوێنی جوگرافیای پردی مەرزی سازان بەڕێز سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەری لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە سەردانی شوێنی دروست کردنی پردی مەرزی سازانیان کرد .

شایەنی باسە بەڕێزیان لەلای خۆیانەوە ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەکیان دەربڕی تاکو لە داهاتویەکی نزیکدا بەجدی کار لەسەر دروستکردنی پردی ناوبراو بکرێت.