Breaking News
Home / Activities / سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کۆبوویەوە لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار …

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە کۆبوویەوە لەگەڵ وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار …

ئەمڕۆ چوار شەمە ٢٠٢٤/٢/٢٨ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕێز ساسان عەونی و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی وەزارەت سەردانی هەڵەبجەیان کرد بە مەبەستی چۆنێتی جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا بۆ شاری هەڵەبجە ، لەلایەن پارێزگار و جێگرەکانی و سەرۆکی گشتی شارەوانییەکان و سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا ، پاشان لە کۆبوونەوەیەکی چڕدا باس لە کێشەکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە کرا و قسە لەسەر زۆر پرسی گرنگ کرا ، هەروەها چارەسەر بۆ کێشەکان نیشان کرا ، وە بە زوو ئەنجام گەیاندنی ماستەر پلانی شار بڕیاری لێدرا کە زۆربەی کێشەکان چارەسەر دەکات.

+2