Breaking News
Home / Activities / شاندی بازرگانی ئەرمینیا لەگەڵ ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و بازرگانان و پیشەسازان لە شاری هەولێر کۆبوویەوە ….

شاندی بازرگانی ئەرمینیا لەگەڵ ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و بازرگانان و پیشەسازان لە شاری هەولێر کۆبوویەوە ….

ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/٢٩ شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژوور لەگەڵ عادل نصرالدین بەپرسی بەشی پەیوەندییەکانی ژوور بەشداریان کرد لە کۆبوونەوەی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی بازرگانی کۆماری ئەرمینیا بە سەرۆکایەتی نێرسیس کارەمانوکیان جێگری سەرۆکی یەکێتی پیشەسازان و خاوەنکارانی کۆماری ئەرمینیا ، کە ئامانجی سەردانەکەیان بە مەبەستی زیاتر برەو دان بە کاری پێکەوەیی و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمینیا بوو .

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە سەرۆکی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی ( هەڵەبجە ، هەولێر ، سلێمانی و دهۆک ) وتەی خۆیان پێشکەش کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پشتگیری لە بەهێز کردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان دەکەن و هەروەها ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگیەکن بۆ ئاسان کاری کار کردنی بازرگانان لە نێوان هەرێم و کۆماری ئەرمینیا.

شایەنی باسە لە کۆتایی دیدارەکەدا کۆبوونەوەی B2B لە نێوان خاوەن کۆمپانیا و بازرگانانی بەشداربوو لە نێوان هەردوولا بەڕێوەچوو .