نوێنەرانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە بەشداریانکرد لە ۆرکشۆپی میتۆدی هەڵسەنگاندنی بازاڕی کار لە شاری هەولێر.
هەریەک لە بەڕێزان (مەروان مهدی / بەڕێوەبەری گشتی ژوور) و (ئامانج عین الدین / بەرپرسی بەشی پیشەسازی ) لەڕۆژانی (۲٥ ، ۲٦ /۲٠۲٤/۸)لە شاری هەولێر، بەشداریانکرد لە وۆرکشۆپی میتۆدلۆجی هەڵسەنگاندنی بازاڕی کار، کەلەلایەن وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوی (UNDP) ئەنجامدرا بە بەشداری نوێنەرانی، ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و دەزگای ڕوانگە.
ئاماجی ۆرکشۆپەکە، کۆکردنەوەی لایەنە پەیوەندی دارەکانە بۆ گفتوگۆکردن و هەڵسەنگاندنی کار بۆ مەبەستی ئەنجامدانی ڕوپێوی هەڵسەنگاندنی هەمەلایەنی بازاری کار لە هەرێمی کوردستان.
ڕوپێوی تەواو لەبازاڕی کاردا وە هەوڵەکان بۆ کۆکردنەوەی داتاو زانیار لە پارێزگاکاندا کەئەمە دەبێتە ئاسانکاری بۆ ئەنجامدانی ڕوپێوی.