ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٤/٧/٣١ بەڕێز عادل نصرالدین هەورامی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان بەشداری کرد لە کردنەوەی یەکەمین پێشانگای تواناکانی قەزوین لە شاری هەولێر ، بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی بەشێک لە ژوورە بازرگانییەکان و نوێنەری ڕێکخراوە ئابووری و پیشەسازییەکان .
پێشانگاکە تایبەت بوو بە تواناکانی هەناردەکردنی کۆمپانیا و کارگەکانی پارێزگای قەزوین ، هەروەها ئامانج لێی بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی بوو لە نێوان بازرگانان و خاوەن پیشەسازانی هەردوولادا بەمەبەستی بەرەوپێشچوونی کەرتی ئابووری و بەرهەمهێنانی پێداویستیەکان لە هەرێمی کوردستان.
شایەنی باسە نوێنەری ژووری بازرگانی هەڵەبجە لەگەڵ بەڕێزان اغای عبدی سەرۆکی ژووری بازرگانی قەزوین و اغای جعفری بەرپرسی بەشی نەوت کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان کرد .
پێشانگاکە لە بەرواری ٢٠٢٤/٧/٣١ تاکو ٢٠٢٤/٨/٣بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر ، ڕۆژانە لە کاتژمێر ٩:٠٠ بۆ ٤:٠٠ ئێوارە.