Home / Activities / ڕۆژی دووشەمە ٢٠٢١/٣/٨ بەڕێز میشاڵ سڤۆبۆدا کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە ھەولێر و شاندی یاوەری سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجەیان کرد…

ڕۆژی دووشەمە ٢٠٢١/٣/٨ بەڕێز میشاڵ سڤۆبۆدا کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە ھەولێر و شاندی یاوەری سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجەیان کرد…

ڕۆژی دووشەمە ٢٠٢١/٣/٨ بەڕێز میشاڵ سڤۆبۆدا کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە ھەولێر و شاندی یاوەری سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجەیان کرد و لەلایەن پێشەوا احمد سەرۆکی ژوور و سەردار امین جێگری سەرۆک و خلیل حاجی ھیاس و رزگار قادر حمە بەرپرسانی بەشی پەیوەندییەکان و عادل نصرالدین ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور و ژیر بورھان ڕێکخەری پەیوەندییەکان پێشوازیان لێکرا، لە کۆبوونەوەیەکی (٢) کاتژمێریدا باس لە ھەلومەرجەکانی کاری بازرگانی و وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان بە گشتی و پارێزگای ھەڵەبجە بە تایبەتی کرا ، ھەروەھا باس لە چۆنیەتی پتەو کردنی پەیوەندی بازرگانی و پیشەسازی لە نێوان ھەردوولا تەوەرەیەکی دیکەی دانیشتنەکە بوو .
ئامادەبوانی ژوور وێڕای بەخێر ھاتنیان جەختیان لەوە کردەوە کە ھەڵەبجە لە ڕووی کشتوکاڵی و گەشتیاری و بوونی کانزایی جۆراوجۆرەوە ھەلی وەبەرھێنانی زۆر باشی تێدایە.
ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە جەختیان کردەوە کە کۆمپانیای باشیان لەو بوارەدا ھەیە و ھەردوولا کۆکبوون لەسەر ئەوەی دیدار و دانیشتنی بەردەوام و زیاتر ھەبێت ، وە بازرگانانی چیک سەردانی ھەڵەبجە بکەن و بە پێچەوانەشەوە .
بەڕێزیان لای خۆیانەوە ئامادەیی ھەموو جۆرە ئاسانکاریەکیان نیشان دا بەوەی کە بازرگانانی ھەڵەبجە سەردانی وڵاتی چیک بکەن بۆ ئەوەی گەشە بە تواناکانیان بدرێت و بتوانن سوود لە ئەزموونی ئەو وڵاتە وەربگرن بۆ گەشەسەندن و بەرەو پێشبردنی کارەکانیان ، دواتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسی لە نێوان سەرۆکی ژوور و سەرکونسوڵدا ساز کرا و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئامادە بوون جەخت لە بابەتەکانی ناو دانیشتنەکە و ھەماھەنگی و ھاوکاری نێوان ھەردوولا کرایەوە …
[Best_Wordpress_Gallery id=”193″ gal_title=”ڕۆژی دووشەمە ٢٠٢١/٣/٨ بەڕێز میشاڵ سڤۆبۆدا کونسوڵی گشتی کۆماری چیک لە ھەولێر و شاندی یاوەری سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ھەڵەبجەیان کرد”]

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *