ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/١٠/١٤ بەڕێز شێخ طاهر شێخ عزالدین سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە لەگەڵ شاندێکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د. محمد شهاب ، سەرپەرشتیاری یەکێتی ژوورەکان و ئامادەبوونی سەرۆکی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک سەردانی یەکێتی پیشەسازکارانی عێراقیان کرد و لەلایەن بەڕێز عادل عگاب ، سەرۆکی یەکێتی پیشەسازیەکانی عێراق و ئەندامانی ئەو یەکێتییە لە شاری بەغدا پێشوازییان لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە ئاماژەی بە کێشە و گرفتەکان سەبارەت بە بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستان دا ، وە
دۆزینەوەی ڕێگا چارە بە مەبەستی کارئاسانی کردنی تەواو بۆ کارگەکانی هەرێم کە بە هەمان شێوازی کارگەکانی عێراق ماف و دەستکەوتیان هەبێت و هەوڵی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی نێوان هەردولا بدرێت.
شایەنی باسە لەلایەن خۆیانەوە بەڕێز عادل عگاب سەرۆکی یەکێتی پیشەسازکارانی عێراق ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ جێبەجێ کردنی داواکاریەکان ، و بەڵێنیان دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان هەردولا بۆ چارەسەر کردنی کێشە و گرفتەکان بەزووترین کات.